ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “كه‌وكه‌ب بۆداغی پگاه” و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو، سه‌ره‌ڕای هێرشیان بۆسه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه سنفییه، له پێش چاو منداڵه‌كانی بێ‌ڕێزیان پێ كردووه و هه‌روها هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشووتر ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری ئه‌هواز، به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌روه‌ها له لایه‌ن لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه له سه‌ر تاوانه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.