ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌كانی تاران هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و قوتتابخانه‌یه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” تێیدا په‌روه‌رده‌ی ده‌بینی و هه‌ڕه‌شه‌یان له هاوڕێ و مامۆستاكانی كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەكانی حه‌راسه‌ت لەگەڵ تیمێک لە هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات چوونەتە هونەرستانی (عوروه‌ته‌لۆوسقا) ئەو شوێنەی ئارمیتا تێیدا په‌روه‌رده‌ی ده‌بێنی و هەڕەشەیان لە قوتابییان و هاوڕێیانی ئارمیتا كردووە کە هیچ وێنه و زانیارییەک لەسەر دۆخی ناوبراو بڵاو نه‌كه‌نه‌وه تاكوو له‌گه‌ڵیان دا به توندی مامه‌ڵه نه‌كرێت.