له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوویه‌كی پژاك به ناوی “ڕزگار زه‌ڕنه‌یی” و وێڕای ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه، بێ‌ڕێزیان به وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیدریس شه‌فیعی” ناسراو به “ڕزگار زه‌ڕنه‌یی” مانگی جوولای ساڵی ٢٠١٩ی زاینی هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ گه‌ریلای دیكه‌ی پژاك به ناوه‌كانی “ئه‌رسه‌لان حه‌سه‌نی”، “محه‌ممه محه‌ممه‌دی” و “ڕێبه‌ر ئادوگیت” كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی شاهۆ و پاش شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونێكی قورس گیانیان به‌خت كرد.
