ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌سار هێرشی كرده سه‌ر به‌ندكراوانی به‌ندی چوار و هه‌وڵی ڕفاندنی سه‌عید ماسووری، به‌ندكراوی سیاسی ئه‌و زیندانه‌ی دا به‌ڵام به‌ندكراوانی دیكه ڕێگه‌یان نه‌دا سه‌عید بۆ شوێنێكی نادیار بگوازنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌عید ماسووری به‌دوای ٢٥ ساڵ به‌ندكران بۆ جارێكی دیكه ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بووه‌ته‌وه و ئه‌ڵڵاكه‌ره‌م عه‌زیزی سه‌رۆكی به‌ندیخانه، له ترسی ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی قزلحه‌سار و كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رده‌م زیندان، هه‌موو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونیه‌كانی قه‌تع كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ده‌كه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌باره‌ت به ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی داوه.