ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌بێ نواندنی حوكمی قه‌زایی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی “وه‌حید چاوه‌ران” و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان دا به‌ڵام سه‌كه‌وتوو نه‌بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “وه‌حید چاوه‌ران” دانیشتووی شارۆچكه‌ی “سهراب باغ”ی سه‌ر به شارستانی ئابدانانی ئیلامه و له ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردووش هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردبووه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و دوو خۆشكی دووگیانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوكیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرابوون.