به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، گرووپێكی توندڕۆی ئیسلامیی سه‌ر به ئه‌لقاعێده، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار هێرشیان كرده سه‌ر دوو گوندی وڵاتی نیجێر و له ئه‌نجامیدا ٧٩ كه‌سیان كوشتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له گوندی “چۆمبانگۆ” به‌هۆی ئه‌م هێرشه ٤٩ كه‌س كوژراون و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و له گوندی “زارۆمه‌داری” ٣٠ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین هێرشی توندووتیژانه له ناوچه‌كانی لێوارئاوی ئه‌فریقا له لایه‌ن هێزه ئیسلامییه‌كانه‌وه ڕوویانداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، گرووپی ئیسلامی بووكۆحه‌رام مانگێك له‌مه‌وبه‌ر لانیكه‌م ٢٧ كه‌سی له ناوچه‌ی “دیفا” له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجێر كوشتبوو.