به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی گوندی “سه‌رله”ی سه‌ر به شاری “ڕامهۆرمۆز له ناڕزایه‌تی به ئێعدامی دووكه‌س له بنه‌ماڵه‌یكی ئه‌و گونده كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ئه‌و گونده به دوای ئێعدامی دووبرا به ناوه‌كانی “عه‌لی محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی” و ئیسلام محه‌ممه‌دی” كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له زیندانی “سپیدار”ی ئه‌هواز به‌ڕێوه‌چوو هه‌روه‌ها كۆچی دوایی دایكی ئه‌و دوو به‌ندكراوه به شوێن بیستنی هه‌واڵه‌ی له سێداره‌دانیان، خۆپێشاندانیان كرد. هاوكات هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان برده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی تێكهه‌لچوون ڕوویدا، به وته‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گونده چه‌ندین ئۆتۆمبێل سووتێندراوه و شه‌ڕ و پێكدادان هێشتا به‌رده‌وامه.