ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی ڕاپۆرتێكه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌ره‌و ناڕازییان ده‌ستیان كردووه به ته‌قه كردن.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان به به‌كارهێنانی گولله‌ی په‌لاستیكی و هێشویی و هه‌روه‌ها گازی فرمێسك‌ڕێژ، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی شاری به‌یرووت. ئه‌م ڕێكخراوه‌یه ڕاشگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی پۆلیس له ڕێكه‌وتی ١٨ی گه‌لاوێژ، چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران توندووتیژیان نواندوو و ئه‌م توندووتیژیانه له هه‌ندێ جار بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ناڕازییان.
