ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ریی خانه‌نشینكراوان، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران، موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار له تاران به‌هۆی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به توندوتیژی كێشرا.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌م تێكه‌ڵچوونه‌دا ٣ كه‌سی ناڕازی به ناوه‌كانی “كامیار فه‌كوور” چالاكی كرێكاری، “ئه‌سعه‌د مفتاحی” كرێكاری ئێسنه‌پ فوود و “ئیسماعیل گرامی” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها، ده‌وترێ كه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌سعه‌د مفتاحی، ناوبراویان داوه‌ته به‌ر لێدان و توندوتیژیی فیزیكی. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرێكارانی ناوه‌نده جۆراوجۆره كرێكارییه‌كان له‌وانه كرێكارانی فوولاد، كرێكارانی غه‌یره ڕه‌سمیی نه‌وت، كرێكارانی وه‌رزی و بیناسازی و گشت ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان،خانه‌نشینكراوان و موعه‌لیمان به‌شدار بوون. ناڕازیان، كۆی گشتیی داخوازییه‌كانیان بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان بۆ سه‌رووی ١٢ ملیۆن تمه‌ن، به‌ڕێوه‌چوونی هاوسانسازیی حقوقی خانه‌نشینكراوان، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی مادده‌ی ٤١ی یاسای كار كه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست به پێی دابین كردنی سه‌به‌دی مه‌عیشه‌ت به‌رئاورد ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی مادده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی و چاره‌سه‌ر كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، ڕاگه‌یاندووه.