ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كارنامه سه‌وزه‌كان بۆ نۆهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له شاری تاران كۆبوونه‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان داوه به گازی فرمێسك ڕێژ بڵاوه به كۆبوونه‌وه‌ی كارنامه‌سه‌وزه‌كان بكه‌ن و له درێژه‌دا ڕووبه‌ڕووی مقاوه‌مه‌تی ناڕازییان بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه كۆمه‌ڵێك له كارنامه سه‌وزه‌كانی شاره‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی چوونه تاران و به مانگرتنی ٢٤ كاتژمێری له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.