چوارشەممە 6ی ڕەشەمەی، “ئەفشین سۆهراب زادە”، پەنابەری کامیارانی لە وڵاتی تورکیا کرایە ئامانجی تیرۆریستی کەسانێکی نەناسراو.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، ئەفشین سۆهراب زادە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری “ئیسکی شەهیر” کرایه ئامانجی کەسانی نەناسراو. لەم هێرشە هاوژینی ناوبراو بریندار و بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە. پولیس پاش ڕووداوەکە، دەچێتە ماڵی ئەفشین سۆهراب زادە و ئاسەوار و بەڵگەکانی ئەو پەلامارەی کۆدهكاتهوه كه به پێ راپۆرتی پۆلیس، بەڵگەکان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ئەم پەلامارە تیرۆریستییە لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوت هاتۆتە ئاراوە. شایانی باسە کە، “ئەفشین سۆهراب زادە” پێشتریش چەنددین جار لە لایەن هێزهكانی ڕژیمهوه هەڕەشەی لێکرابوو. جێی ئاماژهیه کە “ئەفشین سۆهراب زادە” لە ساڵی ١٣٩٩ی ههتاوی له لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای شاری ســـنەوه بە 25 ساڵ زیندان حوکم دراوه.