کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشان له‌ مه‌رێوان

6787

6787

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزە ئینتزامییەکان و مەئموورانی شارەداریی مەریوان له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێرشیان کردووەتە سەر دەکەی دەستفرۆشەکان و بە بێڵ میکانیکی دەکەی ئەو کاسبکارانەیان تێکداوە.

به‌ پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆییانه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هاووڵاتییان باس لەوە دەکه‌ن كه‌ هێزە ئینتزامییەکان، بە ماشینی شارەداریی و بە هێنانی بێڵ ‌میکانیکی دەستیان بە ڕووخاندنی دەکەی کاسبکارانی ئەو شارە کردووە. شایانی باسه‌، هێزە ئینتزامییەکان و مەئموورانی شارەداری مەریوان لەگەڵ کاسبکاران تووشی دەمەقاڵێ بوون و لەم پەیوەندییەدا، ٦ کەس لە خاوەن دەکەکان دەستبەسەر كراون و پاش ٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خاکەلێوە، ئازاد کراون.