ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی سپیداری ئه‌هواز كه به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له‌دۆخی ئه‌م به‌ندكراوانه ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تێكهه‌ڵچوونی به‌ندكراوانی زیندانی سپیداری ئه‌هواز له‌گه‌ڵ زیندانبانه‌كان و گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه له به‌رامبه‌ر ئه‌م زیندانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی زانیاریی یاخود دڵنیابوونه‌وه له‌دۆخی ته‌ندرووستی كه‌سه‌كانیان بوون. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و بڵاوه‌یان به ناڕازییان كردووه.