کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر ئه‌نباری كۆڵبه‌ران له‌ نه‌وسوود

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر ئه‌نباری كۆڵبه‌ران له‌ نه‌وسوود 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی گوڵان، هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ نوسوود، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌نباری كۆڵبه‌ران و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی كۆڵبه‌ران و چه‌ندین كۆڵبه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم زۆر دڕندانه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌نبارێكی كه‌لوپه‌لی كۆڵبه‌ران له‌ شاری نه‌وسوود و كه‌لوپه‌له‌كانیان زه‌وت كرد و چه‌ندین كوڵبه‌ریان به‌ لێدان و شه‌شكه‌نجه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه‌ تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ چاره‌نووسیان نادیاره‌.