ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی گه‌ڵارێزان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ساحل عاج، پۆلیسی ئه‌م وڵاته هێرشی كرده سه‌ر ڕیزی نه‌یارانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌هۆیه‌وه ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به سه‌دان كه‌سیش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه “حه‌سه‌ن ئۆتارا” سه‌رۆك كۆمار له هه‌وڵ دایه كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجام دانی ته‌زویر، بۆ سێهه‌مین جار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. شایانی باسه، به‌ر له ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م وڵاته، زیاتر له ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دابوو و ئه‌مه‌ش ببووه هۆی ئه‌وه‌یكه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆروكۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ، خوازیاری پێكهێنانی هێمنی له‌م وڵاته ببوون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، به‌دوای ئه‌وه‌یكه “لۆران باگبۆ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ساحل عاج له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ساڵی ٢٠١٠ له قه‌بووڵ كردنی شكست له به‌رامبه‌ر”حه‌سه‌ن ئۆتارا” خۆی بواردبوو، ئه‌م وڵاته بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ شایه‌تی تێكهه‌ڵچوونی خوێناوی بوو.