ڕۆژی سێشه‌ممه پۆلیسی فه‌ڕانسه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌مپی په‌ناخوازان له شاری پاریس، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكرێژ، هێرشی كرده سه‌ر ئه‌م كه‌مپه.
شایانی باسه، به سه‌دان په‌ناخواز كه به‌دوای چۆڵ كردنی كه‌مپی “سه‌نت دێنیس” ئاواره ببوون و به هه‌ڵدانی خێوه‌ت له ناوه‌ندی شاری پاریس كه‌مپێكی نوێیان بۆ خۆیان پێكهێنابوو، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مشاره‌وه به‌توندی هێرش كرایه سه‌ریان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پۆلیسی فه‌ڕانسه له پێناو كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازان، سیاسه‌تی “ڕاماڵینی په‌ناخوازانی” گرتووه‌ته به‌ر. سیاسه‌تێك كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زاینییه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆك پۆلیسی شاری پاریس گیراوه‌ته به‌ر. شایانی باسه، ئه‌م توندووتیژیانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی په‌ناخوازان ڕوو بكه‌ن كه‌مپی كاله له باكووری فه‌ڕانسه.