ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆلیسی توركییه له ئامێد بۆ بڵاوه‌پێكردن به ڕیزی ناڕازییانێك كه له‌ئاست وه‌لا نانی سێ شاره‌داری ناوچه كوردنشینه‌كان هاتبوونه سه‌ر شه‌قام، له ماشێنی ئاوپاش كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.
خۆپیشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌لا نانی شاره‌دارانی شاره‌كانی “ئامێد، ماردین و وان” كۆببوونه‌وه. هاوكات چه‌ندین ناڕه‌زایه‌تیی هاوشێوه له شاری ئیستانبۆل و ئانكاڕا به‌ڕێوه‌چووه كه پۆلیس ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركییه ڕۆژی دووشه‌ممه به ڕاگه‌یاندنی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م سێ شاره‌داره، ئه‌وانی به “پروپاگه‌نده بۆ تیرۆریسم و ئه‌ندامێتی له ڕێكخراوێكی تیرۆریستی” تاوانبار كردبوو. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی توركییه پێشتریش به‌دوای كوده‌تاكه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی ئه‌م وڵاته، هه‌ندێك له شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی ناوچه كوردنشینه‌كانی له‌سه‌ر كار وه‌لا نابوو.