له ئه‌نجامی چه‌ندین هێرشی هێزه‌كانی تاڵبان بۆ سه‌ر ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٦٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌م پێوه‌نده‌دا، وته‌بێژی پۆلیسی ویلایه‌تی كاپیسا ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی تاڵبان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شارستانی “تێگاب” له‌م ویلایه‌ته، ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون. هه‌روه‌ها وته‌بێژی ویلایه‌تی به‌لخ باسی له كوژرانی ٥ كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م ویلایه‌ته كردووه. هاوكات كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان و تاڵبان له شاری كابۆل، لانیكه‌م ٥٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، له‌كاتی ده‌ستپێكی وتووێژه‌كانی ئاشتی له نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و تاڵبان له شاری “دۆحه” پێته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌م هێرشه به خوێناوی‌ترین هێرش له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا دێته ئه‌ژمار.