به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوان هێزه‌كانی به‌سیج و ئینتزامی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له شارووچكه‌ی چه‌مران و شارووچكه‌ی تالقانی له شاری ماهشههر به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خه‌ڵكی خۆڕاگری ماهشههر ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌ره‌ڕای ملیتاریزه بوونی ئه‌مشاره، بۆ ٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی ده‌وڵه‌تی دروشمییان سه‌رهه‌ڵدا. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه در هێنانی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و بڵاوه‌كردنی به ناڕازییان، به‌ره‌و ڕوویان ته‌قه‌یان كرد. به‌ڵام خۆپیشانده‌ران هه‌روا درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا به وتنی چه‌ندین درووشم له‌وانه “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتور” و “نه‌ترسن نه‌ترسن، هه‌موومان له‌گه‌ڵ یه‌كترداین” درێژه‌یان به خۆپیشاندانه‌كانیان دا.