ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی درێژه‌ی پێداگری به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه‌ی “ڕۆبی ته‌ماته”ی “ڕوژین تاك” به كڕینی هه‌ر كیلو ته‌ماته‌ی جوتیاران به قیمه‌تی ٥٥٠ تمه‌ن، كه‌شاوه‌رزان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ده‌وترێت به دوای كۆبوونه‌وه جوتیاران، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه، هێزه ئینتزامییه‌كانی به شوێنی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی جۆتیاران بانگهێشت كرد. هێزه‌كانی ئینتزامییه‌كان، هێرشیان كرده سه‌ر جوتیاران و ته‌ماته‌كاران و وێڕای هه‌ڕه‌شه به ده‌ستبه‌سه‌ری، درانه به‌ر لێدان و سوكایه‌تی پێ كردن. له ئاكامی پێداگری ته‌ماته‌كاران، به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه و به‌رپرسانی ئوستانی كرماشان، له ترسی په‌ره‌پێدان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، كارخانه‌كه‌ی داخست و دانیشتنێكی نائاساییان به‌ڕێوه‌برد. له‌م جه‌له‌سه بڕیار درا كه بۆ هه‌ر كیلو ته‌ماته به ته‌ماته‌كاران هه‌زار تمه‌ن په‌رداخت بكرێت.