به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی “چنار” سه‌ر به شارستانی ئه‌سه‌دئابادی هه‌مه‌دان و ده‌یان هاووڵاتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به ده‌یان ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی تایبه‌ت، چه‌كی قورس و چه‌ندین پاسه‌وه، ئه‌و گونده‌یان به ته‌واوی گه‌مارۆ داوه و ته‌نانه‌ت له سه‌ر هه‌ندێك له ماڵه‌كان، چه‌كی دۆشكایان داناوه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، له‌م هێرشه‌دا لانیكه‌م ٤٠٠ هاووڵاتی به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ڕژیم كراون. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
