ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ده‌یان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “سه‌نگان ده‌شتیاری” له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ئه‌و گونده و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، دژ به هێزه‌كانی ڕژیم ڕاوه‌ستان و له ئه‌نجدامدا هێزه‌كانی ڕژیم، ده‌سڕێژی گولله‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا گرت. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووان و بریندارانی ئه‌م هێرشه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ناو برینداراندا منداڵ بوونی هه‌یه.
