به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی هه‌نگه‌ژاڵ له بانه و ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌لی كوڵبران دا گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٧ ئۆتومبێلی سه‌ربازی ڕژیم هاوكات چوونه‌ته نێو گوندی هه‌نگه‌ژاڵی بانه و كاڵا و شت و مكی كاسبكاران و كۆڵبه‌رانیان زه‌وت كردووه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردووش چه‌ند كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی نه‌وسوود و بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرابوون.
