شه‌وی دووشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری بۆجنۆرد هێرشیان كرده سه‌ر لاوانی ئه‌و شاره و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێك گه‌نج له پاركی شاری بۆجنۆرد كۆبوونه‌ته‌وه و گۆڕانی ڕه‌پیان خوێندووه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.