به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆزدا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌شتیاران و ئامیره‌كانی بڵاوكردنی مووزیكیان زه‌وت كردووه.
فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی دوورگه‌ی قشم به میدیاكانی وتووه: به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێ حیجابی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان ئه‌نجام داوه. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه له حاڵێكدایه كه چالاكانی مه‌ده‌نی ڕه‌دیان كردووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه له‌سه‌ر خواردنی مه‌شرووب ئه‌نجام درابێت و ڕایانگه‌یاندووه كه مه‌به‌ستی ڕژیم له‌و ئۆپراسیۆنه، ڕێگری كردن له سه‌ما و خۆشی ژنان و پیاوان بووه. شایانی باسه كه له هێرشی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی دا چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناسناویان هێشا ئاشكار نه‌كراوه.