ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له “كاخ مه‌ڕمه‌ڕ“ی ڕامسه‌ر، به توندی هێرشیان كرده سه‌ر ژنان و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به بیانووی نه‌بوونی حیجابی ئیسلامی، به گازی فرمێسك ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك له ژنان له‌و شوێنه و ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌تی ژنان ده‌بنه‌وه. به پێی ئه‌و وێنانه، چه‌ند ژنی ناڕازی به كرده‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
