ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیانی به‌لووچ هێرشیان كرده سه‌ریان و ژنانی به‌لووچیان ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه ئنیتزامی و ئیتلاعاتیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر كه‌پر و ئالوونهكی شارۆمه‌ندانی هه‌ژار و بێ ناسنامه‌ی به‌لووچ و به ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه ئازاریان داون و ماڵه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ڕووخاندوون و ئێستا خۆیان و منداڵه‌كانیان بێ سه‌رپه‌نا سه‌رگه‌ردانن و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.