ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی به‌شداربووان له مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كرانی “عه‌لیڕه‌زا سه‌یدی“، هێرشیان كرده سه‌ر به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی به گازی فرمێسك ڕێژ، به ته‌قه‌ی هه‌وایی و به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كرانی ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مه‌راسمه‌كه، شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان یان بریندرانی ئه‌م كاره‌ساته زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
