به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به مه‌به‌ستی ڕفاندنی برینداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سینا له شاری تاران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناڕازی دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی له ئێران و كوردستان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕفاندنی بریندارانی خۆپێشاندانه‌كان له شاری تاران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك له برینداران له كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا ڕفێندراون. شایانی باسه پێرسۆنێلی ده‌رمانی و هاووڵاتییان كه له ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بوون، سه‌ره‌تا ویستوویانه ڕێگری له ڕفاندنی برینداران بكه‌ن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه.
