به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “فایق یووسفی” چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، له حاڵێكدا ناوبراویان سه‌باره‌ت به بابه‌تی ساخته‌ی ڕووداوی هاتووچۆ بانگهێشتی كه‌ڵانته‌ری كردبوو.
“فایق یووسفی” ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی “هه‌ڵۆ” له شاری سه‌قز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، له‌لایه‌ن كه‌ڵانته‌ری ١١وه سه‌باره‌ت به ڕووداوێكی هاتووچۆ بانگهێشت كراوه له حاڵێكدا خۆی هه‌ر جۆره ڕووداوێكی له‌و شێوه‌یه ڕه‌د كردووه، له كاتی نه‌بوونی فایق له‌ماڵه‌وه، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ئۆتومبێل و مهنزڵهكهیان پشكنیوه. ناوبراو له گرته‌ویدیۆیه‌كدا ده‌ڵێت: له بواری جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه ته‌ندرووسته و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی بۆ ساز بێت ئه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز به‌رپرسیاره. شایانی باسه كه ڕۆژی ٢٣ی سه‌رماوه‌زیش هێزه ئه‌منیه‌كان له ژێر ناوی مه‌ئمووری ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆ ماڵه‌كه‌یان پشكنیبوو.