ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماتۆڕسه‌وارانی تاران و خه‌ڵكیان دایه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی زه‌وت كردنی ماتۆڕی خه‌ڵك، هێرشیان كردۆته سه‌ر خاوه‌ن ماتۆڕه‌كان و هاوكات ژنانی مه‌ئموور، ئازای كچانی دژبه‌ری حیجبابی ئیجباریان داوه. زه‌وت كردنی ماتۆڕی خه‌ڵك له حاڵێك دایه كه به‌هۆی بێكاری، زۆرێك له لاوانی تاران له‌و ئامێره بۆ دابینكردنی پارۆیه‌ك نان كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرن.