ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوی ١٤٠٤، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی میله‌ك له شارستانی هیرمه‌ند به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر كوڵبه‌ران و سووختبه‌ران و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئاماری كۆڵبه‌ری و سووختبه‌ری له نێو كچانی ته‌مه‌ن ٨ بۆ ١٢ ساڵ و ژنانی سه‌رپه‌ره‌ستی خێزان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و مه‌ئموورانی ڕژیم وێڕای بێڕێزی كردن به كۆڵبه‌ران و سووختبه‌ران، به باتۆم، لووله‌ی پلاستیكی و شه‌لاق ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن.