ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “ڕامین كه‌ریمی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه هێرشیان بردۆته سه‌ر كۆڵبه‌ران و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌دوایان دا كه‌وتوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه لاوێك به ناوی “ڕامین كه‌ریمی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.
