کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ تاران

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی جۆزه‌ردان، مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه‌ و بودجه و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سیان دا.

ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٠ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه‌ و بودجه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وڵامی داخوازییه‌كانیان هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركوتگه‌ران بووه‌. خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.