ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی له گوندی “كارێزی سه‌لاحه‌دین” له شاری هه‌مه‌دان و زیاتر له ٣٠ كه‌سیان بریندار و ١٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی گوندی “كارێزی سه‌لاحه‌دین” ماوه‌ی چه‌ند مانگه دژبه چالاكییه‌كانی مه‌عده‌نی سیلس له ناوچه‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌ڵام، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به ته‌ندرووستی خه‌ڵك نه‌داوه. ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌رگرییان له خۆیان كرد، هێزه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و به‌هۆیه‌وه ٣٠ كه‌س بریندار و ١٥ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.