ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی هێرشیان كرده سه‌ر كرێكارانی كۆكردنه‌وه‌ی بنێشت له بایه‌نگان و كه‌لووپه‌له‌كانیان لێ زه‌وت كردن.
كرێكارانی وه‌رزی شاغڵ له به‌شی كۆكردنه‌وه‌ی بنێشت هه‌موو هاوینێك له گه‌رمای سه‌رووی ٤٠ پله‌یی دا سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ورامان، پاوه و بایه‌نگان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شیره‌ی داری وه‌نه‌ته‌ق بۆ فرۆشتن كۆبكه‌نه‌وه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی هێرشیان كرده سه‌ر كرێكاران و هه‌موو به‌رهه‌م و كه‌لووپه‌له‌كانیان لێ زه‌وت كردوون.