ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری كازروون هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی پشوودانی كرێكارانی به‌لووچ و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوڵخانه‌یه‌ك له شاری كازروون و ژماره‌یه‌ك كرێكاری به‌لووچیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، زۆربه‌ی كرێكاران پاش لێپرسینه‌وه ئازاد كراون به‌ڵام چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێك به ناوی موحسن ده‌شتی ناڕوون و نادیاره.