به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر سووختبه‌ران و ماسیگیرانی به‌لووچ له به‌نده‌ر كولاهی و كه‌لووپه‌له‌كانیان تێك دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، سه‌دان هێزی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سووختبه‌ران و ماسیگیرانی به‌نده‌ر كولاهی و وێڕای زه‌وتكردنی به‌شێك له به‌له‌مه‌كان، كه‌لووپه‌لی كاسبكارانیان تێك داوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕۆژی چوارشه‌ممه فه‌رمانده‌ی ئینتزامی شارستانی میناب له ڕاگه‌یاندنێك دا سێ ڕۆژ مۆڵه‌تی به سووختبه‌ران له گونده‌كانی كولاهی و كرگان دابوو بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی خۆڕسك پۆمپ، تانكه‌ر و لووله‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ نێو ئاوایه‌كانیان بگوازنه‌وه.