ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاره‌داری ئه‌رده‌بیل هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر میوه‌فرۆشانی گه‌ڕه‌كی تازه‌مه‌یدانی ئه‌رده‌بیل و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه. به وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه ئینتزامیه‌كان به‌ساتی میوه‌فرۆشانیان تێك داوه و به لێدان و ئازار هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوانیان داوه.