ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌ئمورانی شاره‌داری، به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی خانووی هاووڵاتیان هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی كه‌شاوه‌رزی شاری زاهدان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه به‌رپرچ دراوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان بریندار بوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م بە ٢٠ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و بە ٧٠ كه‌سه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی، وازیان له ڕووخاندنی خانووه‌كانی خه‌ڵك نه‌هێناوه.
