کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی گۆت بۆن له‌ قه‌سرقه‌ند

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی گۆت بۆن له‌ قه‌سرقه‌ند

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی خاكه‌لێوه‌، چه‌ند ئۆتومبێل له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی گوندی گۆت بۆن له‌ شارستانی قه‌سرقه‌ند و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌ هاوكاری لیباس شه‌خسییه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر دانیشتووانی گوندی گۆت بۆن و چه‌ندین كه‌سیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و پێنج شارومه‌ند له‌وانه منداڵێكیان بریندار كردووه‌.