ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی سه‌قز هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی حاجی عه‌بدول و كه‌لووپه‌لی كۆڵبه‌رانیان زه‌وت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی خانووی چه‌ند دانیشتووی گوندی حاجی عه‌بدولیان پشكینیوه و باری چه‌ندین كۆڵبه‌ریان زه‌وت كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه زانیارییه‌ك له سه‌ر ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی زیان دیتووه له‌به‌رده‌ستدا نییه.