ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شارستانی سیروان و ڕاسته‌ووخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به چه‌كی “كلاشینكۆف” هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی “شارستانی سیروان” و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به دووایی ئه‌و ڕووداوه، خه‌ڵكی شۆرشگیری شاری “ئیلام” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كوڵانه‌كانی ئه‌و شاره و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.