ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ژاراویكردنی ١٥٠ سه‌ر ئاژه‌ڵی گوندنشینانی ئه‌سڵاندووز له ئه‌رده‌بیل، خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌ت به لێدان و ئه‌شكه‌نجه هێرشیان كردۆته سه‌ر ژنان و كچانی ناڕازی ئه‌سڵاندووز و گواره‌ی زێڕی چه‌ند ژن و كچیان به تاڵان بردووه. پاش ئه‌و ڕووداوه ژنان و پیاوانی ناڕازی كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ بردوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا كردووه.