به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خهونگهیهكی كۆڕانه له زانكۆی ” ئه‌میر كه‌بیر”ی تاران له مه‌یدانی “وه‌لی عه‌سر” و شه‌قامی “ده‌میشق” به‌ڵام پاسه‌وانانی خه‌ونگه ڕێگه‌یان نه‌دا بچنه ژووره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی “ئه‌میر كه‌بیری” تاران كه له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژ به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” به‌شدارییان كردبوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و به‌یانی چوارشه‌ممه به‌مه‌بستی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خهونگهكهیان و كاتێك پاسه‌وانانی خابگا درگاكه به‌ڕوویاندا ناكه‌نه‌وه، به‌گازی فرمێسكڕیژ شووشه‌ی پهنجرهكان ده‌شكێنن و چه‌ند خوێندكار بریندار ده‌بێت.
