ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، تاڵانكراوانی شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تاڵانكراوانی شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” ئه‌مجاره هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م ده‌فته‌ری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری تاران و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان كرد به‌ڵام، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌س له‌وانه چه‌ند منداڵ بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” ئه‌ندامی سپای پاسداران و سه‌رۆكی شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” پاره‌ی له ٣٨ هه‌زار كه‌س وه‌رگرتووه به‌ڵام نه‌ك ئۆتومبێلی ڕاده‌ستیان نه‌كردووه به‌ڵكوو پاره‌كه‌یانی تاڵان كردووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك نییه.