ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “جه‌واد حه‌یده‌ری” هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و خۆشك و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئازار و ئه‌شكه‌نجه دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌واد حه‌یده‌ری” كه ساڵی ڕابردوو له ڕه‌وتی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو، له ساڵیادی گیانبه‌ختكردنیدا هێزه‌كانی ڕژیم به ته‌قه‌یی هه‌وایی و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ئێستا باری ته‌ندرووستی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه ناجێگیره.