کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر‌ كارگه‌ی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ورمێ

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر‌ كارگه‌ی دوو هاووڵاتی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، هێزه‌كانی بنكه‌ی سه‌ربازی شارۆچكه‌یزیوه‌سه‌ر به‌ ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ، هێرشیان كرده‌ سه‌ر كارگه‌ی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ورمێ و چه‌ند كه‌س به‌ برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كارگه‌ی ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیعه‌بدولهادی نه‌وجه‌وانومحه‌ممه‌د ساڵح نه‌وجه‌وان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ و پاش هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و كارگه‌یه‌، ڕووبه‌ڕووی خۆڕاگری كرێكاران و خاوه‌ن كارگه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌. پاش ڕوودانی تێكهه‌ڵچوونێك له‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ چه‌ند كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌ سه‌ر شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.