ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، چه‌كدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هێشرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی “عه‌لی باقر”ی كرماشان و له نێوان دانیشتوانی گوند و هێزه ئه‌منیه‌کان تێکهه‌ڵچوون دروست بووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم به هێزێكی زۆر و به هه‌لیكۆپته‌ره‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و گونده كه زۆربه‌یان جووتیارن بردووه و خه‌سارێکی زۆریان به زه‌وی و خانوه‌کانی گوند نشینان گه‌یاندووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م كرده‌وه‌ی رژیم و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان یان برینداران زانیارییه‌كله به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم شه‌پۆلێك له تووڕه‌یی له نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها ڕێكخراو و چالاكوانی مافی مرۆڤدا درووست كردووه.