ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌ریلایه‌كی گیانبه‌ختكردوو له شاری وان و ڕێگه‌ی نه‌دا خه‌ڵك تێیدا به‌شدار بن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ گه‌ریلای (پ.ك.ك) ڕۆژی ١٢ی مارس له هێرشی هه‌وایی توركیا له ماردین گیانیان به‌ختكرد و ته‌رمی یه‌كێك له گه‌ریلاكان به‌ناوی “عه‌لی ئاكدۆغان” ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا به‌ڵام، كاتێك مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌چوو پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵك و ڕێگه‌ی نه‌دا جگه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش تێیدا به‌شدار بن.
